پۆلیسی توکیه له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی به‌ربڵاو له دژی چالاکانی سیاسیی کورد، له 17 شاری تورکیه‌دا، زیاتر له 30 که‌سی ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به حوکمی دادگایه‌کی تورکیه ئه‌نجام دراوه و تێیدا پۆلیس ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی رێکخراوه کوردییه‌کانی کوردستانی تورکیه‌ی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
به‌پێی ماڵپه‌ره کوردییه‌کانی کوردستانی تورکیه، له نێوان ده‌سبه‌سه‌ر کراواندا ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام پارلمانی تورکیه و به‌رپرسی بایه‌به‌رزی حیزبی ده‌بینرێن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له شارگه‌لێک وه‌ک ئیستانبووڵ، ئانکارا، چولیک، ئه‌زمیر، ئێلا، ئامه‌د، سرت، ره‌ها، ئاگری، وان و ماردین، به‌ڕێوه چووه.
ماڵپه‌ڕی نێت‌کورد نووسیویه‌تی، هه‌تا ئێستا هیچ هۆکارێک له‌مه‌ڕ ده‌سه‌به‌سه‌ر کردنی ئه‌و هاووڵاتییانه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ک/مـــــــــیدیا


