له چاوپێکه‌وتنێکی فه‌رمیدا نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس، بارودۆخی ناله‌باری مافی مرۆڤ له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستانیان شی کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستانی میدیا، رێکه‌وتی 23ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، به‌ڕێز خوسره‌و عه‌بدوڵڵاهی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حدک ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له بینای ناوه‌ندیی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس له‌گه‌ڵ دوو که‌س له لێپرسراوانی ئه‌و رێکخراوه به ناوه‌کانی خاتوو "کلیر بێرتراند"، به‌رپرسی به‌شی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و خاتوو "ژاکلین پیرین‌شۆ"، به‌رپرسی به‌شی ئێران له‌و رێکخراوه‌دا، چاوپێکه‌وتنیان پێکهێنا.
له‌م دانیشتنه‌دا، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کورستان، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری مافی مرۆڤ له ئێران به‌گشتی و کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی و هه‌روه‌ها که‌ش و دۆخی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان، شی‌کردنه‌وه‌یه‌کی گشتیی به ورده‌کاریی زۆره‌وه بۆ به‌رپرسانی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها خوسره‌و عه‌بدوڵڵاهی کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ پێشکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤی له کوردستان پێشکه‌ش به‌م رێکخراوه کرد.
ده‌سبه‌سه‌ر کردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هاووڵاتییانی کورد، ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامی زیندانیان سیاس، په‌روه‌نده‌سازی و تۆمه‌تبار کردنی هاووڵاتییانی کورد به بیانووی درۆیین و دوور له راستی، له سێداره‌دانی نایاسایی و هه‌ڵاواردنی جۆراوجۆر له‌و بابه‌تانه بوو که له‌لایه‌ن نوێه‌ری حیزبی دێموکراته‌وه پێشه‌کش به رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی کرا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێوکراتی کوردستانی ئێران وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی لێپرسراوانی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی دایه‌وه.
ک/مـــــــیدیا


