ک/مـــــــیدیا: له درێژه‌ی پشتیوانییه‌کانی رێژیمی ئێران له به‌شار ئه‌سه‌د، له مانگی رابردووی زایینی‌دا رێژیمی ئێران هاوکاری به‌ربڵاوی خۆی بۆ سووریه ناردووه و هاریکاریی
فیکری به‌شار ئه‌سه‌د به ناردنی
که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازی، ئه‌نجام دراوه.
لێپرسراوێکی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به هه‌واڵده‌ری "بی‌بی‌سی"ی گوتووه، "ئێران له پشت ده‌وڵه‌تی سووریه راوه‌ستاوه و به پشتیوانیی ئه‌و وڵاته درێژه به سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازیی سووریه ده‌دات".
به‌وته‌ی ئه‌و لێپرسراوه ئه‌مریکاییه ژماره‌یه‌ک له لێپرسراوانی ئێران به‌مه‌به‌ستی راوێژکاری و هاوئاهه‌نگی و چۆنیه‌تیی سه‌رکوتی ناڕازییانی سووریه، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان کردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وش رێژیمی ئێران ئامراز سه‌رکوت و هێزی نیزامی و ئه‌منیه‌تی بۆ سووریه دابین ده‌کات.
ئه‌و لێپرسراوه ئه‌مریکاییه هه‌واڵی سه‌ردانی فرمانده‌یه‌کی سپای قودس به ناوی "قاسم سوله‌یمانی"ی له درێژه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ دیمه‌شق بڵاو کردۆته‌وه و گوتوویه‌تی: به‌پێی ئه‌و پهرپرسایهتییهکی له ئه‌و فرماندهی رێژیمی ئێران هه‌یه‌تی، دڵنیاین که له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی رێژیمی سووریه‌وه وه‌ک به‌شار ئه‌سه‌د پێشوازیی لێکراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکاییه، ئه‌و سه‌ردانه له‌وانه‌یه به مه‌به‌ستی پاڵپشتیی رێژیمی ئێران له سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازیی ئه‌نجام درابێت.
پێشتر گرووپه ناڕازییه‌کانی رێژیمی سووریه، رێژیمی ئێرانیان له سه‌رکوتی خه‌ڵکی سووریه تۆمه‌تبار کردووه.
رۆژی هه‌ینیی رابردوو به ناوی "هه‌ینیی پشتگیریی له ئه‌رتشی ئازادی سووریه"، له شاره جۆراوجۆره‌کانی سووریه‌دا، ناڕازیان خۆپیشاندانی به‌رینیان به‌ڕێوه برد و 10 که‌سی مه‌ده‌نی بوون قوربانی.
به‌پێی وته‌ی ناڕازییانی سووریه هه‌تا ئێستا ژماره‌ی کوژراوان له 6 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕێوه.


