ک/مـــــــیدیا: هه‌وڵه‌کانی به‌رپرسی رێژیمی ئێران له تورکیه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ ئاکامێکی نه‌بووه و ده‌وڵه‌تی ئانکارا رایگه‌یاندووه، گه‌مارۆ
نێوده‌وڵه‌ییه‌کان له دژی رێژیمی ئێران جێبه‌جێ ده‌کات.
به‌رپرسی رێژیمی ئێران رێکه‌وتی 22ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی چاوی به لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی تورکیه که‌وتووه، به‌ڵام به گوێره‌ی راپۆرته‌کانی ماڵپه‌ڕی جرس، هه‌وڵه‌کانی ناوبراو هیچ ئاکامێکیان به دواوه نه‌بووه.
دوای دانیشتنی به‌رپرسی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران و سه‌رکۆماری تورکیه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هه‌واڵنێرانی گوتووه: هه‌رچه‌نده ئانکارا له جێبه‌جێ کردنی ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ناچار نییه، به‌ڵام ئانکارا گه‌مارۆکانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی ئێران جێبه‌جێ ده‌کات.
ئه‌مریکا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه هه‌تا هاوپه‌یمانه‌کانی له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ست بوون به ته‌حریمه‌کان له دژی ئێران قه‌ناعه‌ت پێ بێنێت و ئه‌و رێژیمه به هۆی به‌رنامه‌ی گوماناوییه‌که‌ی، له جیهاندا ته‌ریکتر بخاته‌وه.


