ڕۆژی سێ شەممه ڕێکەوتی 25.10.2011کاتژمێر 2ی پاش نیوه ڕۆ شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە
پێکهاتبوون لەبەڕێزان کاک عەزیز ئەحمەدی جێگری ئەندامی کۆمیتەی گشتی حیزب لەوڵاتی فینلاند، کاک ماهر نەقشبەندی مشاوری کۆمیتەی ناوەندی حیزب و کاک عادڵ ڕەمەزانی بەرپرسی کۆمیتەی شاری تورکوو سەردانی بنکەی حیزبی سۆسیال دیموکراتی فینلاندیان کرد لەو شاره.
لەو دیدارەدا نوێنەری حیزبی سۆسیال دیموکرات Raaska Petjaبەخێرهاتنی گەرمی ئا مادەبووانی کرد و باس لەسەرهاوکاری و پەیوەندیەکانی هەردوو حیزب کران وهەردولا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دیدارە دەربڕی.
تەوەرێکی دیکەی باسەکە باس لەسەر بۆردوومان کردنی ناوچه سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕژێمەکانی ئێران و تورکیەوە بوو کە بوە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکی بێدیفاع و ئاوارەبوونی خەڵکانێکی زۆر.
لەبەرابەردا نوێنەری حیزبی سۆسیال دیموکرات خەم و پەژاره و هاودەردی خۆی بۆ ئەم ڕووداوە دەربڕی و هیوای خواست کە بەزووترین کات ئەم بۆردوومانانه ڕاگیرێن.
شایەنی باسەکە هەر لەم دیدارەدا باسێکی تێروتەسەل کرا لەسەر وەزعی پەنابەر بەشێوەیەکی گشتی و کێشە سەرەکیەکانی پەنابەران لەو وڵاتەو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ ئەو کێشانە لەپێناو مسۆگەرکردنی کۆمەڵگایەکی چالاکترو تەندروست تر.
لەکۆتایدا نوێنەری حیزبی سۆسیال دێموکرات خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای خواست لەم جۆرە دیدارانە زیاتربن و هەردولا جەختیان لەسەر ئەوه کردەوە کەلەداهاتوودا هاوکاری زیاتری یەکتر بکەن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-فینلاند
کۆمیتەی شاری تورکوو





