کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 26/06/1390ی هه‌تاوی، کاتژمێر 13:30 رێوڕه‌سمێکی به بۆنه‌ی
ساڵڕۆژی شه‌هید کرانی د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، به بەشداری نوێنەرانی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و ئه‌ندام و لایەنگران و دۆستانی حیزب له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌برد،
سه‌رەتای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وەی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" له‌لایه‌ن کۆڕی سروودی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و راگه‌یاندنی خوله‌کێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان به گشتی و به تایبه‌تی شه‌هیدانی میکۆنۆس دەستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند له‌لایه‌ن "که‌ریم حه‌بیبی" به‌رپرسی کۆمیتەی حیزب له‌م وڵاته خوێندارایه‌وه.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له‌م سمیناره‌دا به‌شدار بوون بریتین له:
هه‌یئه‌تێک له پارتی دێمۆکراتی کوردستان
هه‌یئه‌تێک له یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
نوێنه‌ری حیزبی کومونیستی ئێران کۆمه‌ڵه
په‌یامی حیزبی کومونیستی ئێران کۆمه‌ڵه، له‌لایه‌ن "که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی" به‌ڕێوەبه‌ری به‌رنامه‌کانی رێوڕه‌سمه‌که خوێندرایه‌وە و په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "سیروان پاڵانی"یه‌وە پێشکه‌ش کرا.
به‌دوای پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین شێعر و په‌خشان، "دوکتور خه‌لیقی باسێکیان پێشکه‌ش کرد.
له‌به‌شی دووهه‌می سمینارەکه‌دا به‌دوای پێشکه‌ش کردنی سروودی "ئه‌ی شه‌رە فکه‌ندی" له‌لایه‌ن کۆڕی سروودی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکرات له وڵاتی فینلاند، "سدیق بابایی" باسێکی گشتیی له‌سه‌ر مێژووی تیرۆری حکومه‌ته‌کانی ناوەندی ئێران به دژی خه‌باتکارانی کورد تا سه‌ردەمی ئێستا باس کرد.
شایانی باسه، که‌دوای گوێ گرتن له‌رەخنه و پێشنیاری به‌شداران، دکتور خه‌لیقی و کاک سدیق بابایی هه‌ر کامیان له روانگه‌ی خۆیانه‌وە وڵامی پرسیاری به‌شداربوانیان دایه‌وه .
رێوڕه‌سمی یادی تیرۆری شه‌هیدانی بێرلین کاتژمێر 18:00 ئێواره کوتایی پێهات.
























