رۆژی شه‌مه کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌کان سمینارێك لەوڵاتی فینلا‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
سمیناره‌که به نه‌ریتی ئاسای وه‌ك هه‌موو بۆنه حیزبیه‌کان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب ده‌ستی پێ کرد.
پاش خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له لایه‌ن که‌ریم حه‌بیبی و په‌یامی یه‌کێته‌کانی لاوان و ژنان له لایه‌ن سیروان پاڵانی و هه‌روه‌ها په‌یامی پارتی دیموکرات وکۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌وبۆنه‌یه‌وه خۆێندرایه‌وه.
پاشان نۆبه گه‌یشته باسی به‌ڕێز کاك عه‌بدوڵای حیجاب به‌وبۆنه‌یه‌وه به‌ڕێزیان له کورته باسه‌که‌یدا ئاماژه‌یان به که‌سایه‌تی و هه‌لوێسته سیاسیه‌کانی شه‌هید د.قاسملوو کرد و هه‌روه‌ها شێوازی که‌ڵک وه‌گرتن له ووته و ئه‌زموونه‌کانی دوکتور قاسملوو له ڕابردوودا. داڕێشتنی به‌رنامه‌ی ئه‌مرۆ و داهاتوومان به شێوه‌یه‌کی باشتر وگونجاوتر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا،و له پێناو هه‌رچی زووتر گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی دوکتور قاسملوو له پێناویان‌دا گیانی به‌خت کرد.
له به‌شی دووهه‌می سمیناره‌که‌دا به‌ڕێز ئیدریس ئه‌حمه‌دی بابه‌تێکی له سه‌ر ڕێبازی دوکتور قاسملوو پێشکه‌ش کرد که له‌و کورته باسه‌دا تیشکی خسته‌سه‌ڕ هه‌لوێسته سیاسیه‌کانی دوور نیگای دوکتور قاسملوو له کات و سه‌رده‌می جێاوازدا.
به‌شی کۆتایی ته‌رخان کرا بۆ پرسیار و تێبینی به‌شداربووان که له لایه‌ن کۆرگێرانه‌وه و‌ڵامیان درایه‌وه.
شایه‌نی باسه له ناوه‌ندی به‌رنامه‌کاندا به‌خشان و هۆنراوه له‌لایه‌ن کاك فازڵی سوڵتان‌په‌نا و کاك عادڵی ڕه‌مه‌زانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه پێشکه‌شکرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیته‌ی فینلا‌ند
30,7,2011














