هه‌واڵده‌ریی كوردستان: به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له به‌ندكراوانی سیاسی له چاڵه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا‌و
هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی30 جۆزه‌ردان، رێپێوانێكی به‌رینی جه‌ماوه‌ری به به‌شداریی كورده‌كانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند له شاری هێلسینكی له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه چوو. له‌و رێپێوانه‌دا ژماره‌یه‌ك رێكخراو حیزبی كوردستانی‌و فینلاندی به‌شداربوون.
له كاتی كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌م په‌یامانه خوێندرانه‌وه:
١ـ په‌یامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
٢ـ په‌یامی دایكی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر
٣ـ په‌یامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
٤ـ په‌یامی حیزبی كۆمۆنیستی فینلاند‌و چه‌ند لایه‌نی دیكه‌ی كوردستانی و فینلاندی.








