حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلا‌ند ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی 21,1,2012 جێژنی ٢ی ڕێبه‌ندان , 66هەمین ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له شاری “تامپێرێ” بە بەشداری ڕێژەیەکی
زۆر و بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلا‌ند لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
مه‌راسیمه‌كه بە خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی شه‌هیدان دەستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له‌لایه‌ن به‌ڕێز "که‌ریم حه‌بیبی" به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له فینلا‌ند پێشکه‌ش کرا.
په‌یامی کۆمیته تیشکی خستبووه سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان, و ڕۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د, و حیزبی دێموکراتی کوردستان له دامه‌زرانی ئه‌و کۆماره, و له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌دا له‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵاتانی عه‌ره‌بی، و ڕووخانی دیکتاتۆره‌کان له ناوچه، و وێک‌چوونی چاره‌نووسی رێژیمی ئیسلامی ئێران به‌و ئاکامه، و شانۆسازیی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، و هاوده‌نگی هه‌رچی زیاتری بایکوت و ته‌حریم له هه‌ڵبژاردنه‌کان، باس کرا. هەر لەو بەشەدا پەیامی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە بۆ بایکوتکردنی هەڵبژارنەکان بەنمونە هێنابوویەوە.
پاش خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی كومیته‌ی حیزب, نوێنه‌رانی ئه‌م هێز و لایه‌نانەی خواره‌وه په‌یامی پیرۆزبایی خویان پێشكه‌ش كرد.
• نوێنەری سۆسیال دێموکراتی فینلا‌ند SDP
• پارتی دێموكراتی كوردستان
• یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان
• كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كورستانی ئێران
• حیزبی کۆمونیستی ئێران کۆمەڵە
• یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
• یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
نێوەڕۆکی پەیامی هەموو هێزە سیاسیەکان، هاودەنگی و هاوڕیزی نێۆ ماڵی کورد بوو.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر کام له "که‌ریم فه‌رخەپوور" و "فازڵ سوڵتانپه‌نا" په‌خشان و هۆنراوەیەک پێشکه‌ش کرا.
پاش خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان هونه‌رمه‌ندان، ڕزگار هەورامی و هێرش هەورامی و خاتوو ناهیدە هەورامی به دەنگی گۆرانی و موسیقای كوردی جێژنه‌كه‌یان ڕازانده‌وە و جۆش و خرۆشیان دابوو بەشەو ئاهەنگی ٢ی ڕێبەندان.
شایه‌نی باسه پێشكه‌شكه‌ران و بەڕێوەبەرانی به‌رنامه، سیروان پاڵانی و خوشكه دڵسۆز یاری به‌خوێندنه‌وه‌ی شێعر وكورته په‌خشان له ناو به‌ینی به‌رنامه‌كاندا جۆش و خرۆشێكی زۆرتریان به ڕێوڕەسمەکە دابوو.
مه‌راسیمه‌كه تا دره‌نگانێ شه‌و به هه‌ڵپه‌ركێ و خۆشی به‌شدار بووان به‌رده‌وام بوو. كاتژمێر 11:30 خولەکی شه‌و جێژنه‌كه له نێو خۆشی به‌شداربووندا كۆتایی پێهات.
کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەگەرمی سوپاسی بەشداری هەموو هاوڵاتیانی کورد دەکا بۆ بەشداریان لەو ڕێوڕەسمەدا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیته‌ی فینلا‌ند




